خانوبەرەی هەرێم: هيچ رێگريەک نييە هاووڵاتيانی عەرەب زەويوزار لە هەرێم بکڕن

خانووەکان
SNN
بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەرێم رایگەیاند: “هیچ رێگرییەک نییە لە بەردەم هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ کڕینی زەویوزار لە هەرێمی کوردستان“.
لوقمان عومەر بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری وەزارەتی دادی هەرێم رايگەياندووە: “ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتییە عەرەبانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت کە خوازیاری کڕینی زەویوزارن لە هەرێمی کوردستان”.
وتیشی “هەموو هاووڵاتیەکی عێراقی ئازاده له هەر شوێنێكى هەرێمی كوردستان موڵك بكڕێت و هـيچ كێشەيەكى نيیه و پێويستى به هـيچ رێکارێکی تایبەت نيیه جگه له هێنانی بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەکو نفوس و رەگەزنامەی عێراقى يان كارتى نيشتيمانى”.
باسی لەوەشکرد: “هـيچ رێگرییەک نییە بۆ كڕينى زەوی كشتوكاڵى تەنیا هەندێک رێوشوێنی ئاسایشی پێويسته، بۆ دڵنيابوونەوه لەوەی نەوەک ئەو کەسەی زەوییەکە دەكڕێت سەر به داعش و گروپە تيروریستىەکان بێت، ئەگەرنا هەموو هـاووڵاتيه كى عێراقى مافى هەیە هەر موڵكێك کە بیەوێت بیكڕێت، ئەو ڕێوشوێنە ئاسایشیەش تەنیا بۆ ئەوان نییە بەڵکو بۆ هەموو هاووڵاتییەکە جا لە هەرنەتەوە و پێکهاتەیەکی دیکەی عێراق بێت”.
بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، “هەربۆیە به هەزاران هـاووڵاتى عەرەب، زەوی و خانوويان كڕيوه و به ناويان توماركراوه و هـيچ كێشه یەكيان نيیه. تەنانەت هـەر كەسێكیش بیەوێت موڵک له برايانى عەرەب بکڕێتەوە، تەواوی ئاسانكاريان بۆ دەکرێت و پێشوازيان لێدەكرێت”، دەشڵێت “به سەدان هـاوڵاتى عێراقی، زه وى كشتوكاڵيشیان به ناوەوە تۆماركراوه و هـيچ کێشەیەکیشیان نەبووە”.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستبەسەراگرتنی زەویوزار کە لە دادگاکانی عێراق یان لە وەزارەتی دادی عێراقییەوە لە دژی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەرچوون، لوقمان عومەر روونیکردەوە کە “له رێگاى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا هەماهەنگیمان لەوبارەیەوە هەیە، به بەردەوامی ئەو جۆرە نوسراوانەمان بۆ دێت و جێبەجێشمان کردووە و دەیکەین، هەروەها لیژنەی تەنسیقی نێوان ئەنجومەنی دادوەری هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری عێراقیش هەیە لەوبارەیەوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



