راپۆرتێکی نهێنی مەترسییەکانی قەتیسبوونی پلەکانی گەرما ئاشکرادەکات

گۆڕانکاری کەشوهەوا
SNN
لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا (IPCC) لە راپۆرتێکی دزەپێکراویدا ئاماژە بە ماکە خراپەکانی قەتیسبوونی پلەکانی گەرما دەکات لەسەر گۆیی زەوی کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی ئاوی خواردن و لەناوچوونی سەوزی و کۆچی دانیشتووان بەرەو ناوچەکانی دیکەی گۆی زەوی.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە چەند دەیەی داهاتوودا بەهۆی قەتیسبوونی گەرما و گازە ژەهراوییەکان لە گۆی زەویدا، هاووڵاتیان ناچار دەبن بە کۆچ، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرمای گۆی زەوی بەرزتر دەبێتەوە.
هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای گۆی زەوی، کۆچ روودەدات، بەشێکی زۆری ئاژەڵ و رووەک لەناودەچن، نەخۆشی و ڤایرۆسی نوێ بەربڵاوتر دەبێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاوی شرین بۆ خواردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دیاردەی سروشتی توند لە ساڵانی داهاتوودا روودەدات وەک زریانی توند و لافاو هەورەبروسکە و رۆچۆن و پلەی گەرمای پێوانەی و دابەزینی پلەی گەرما لە هەندێک شوێن و وڵات کە هەرگیز چاوەڕوان نەدەکرا.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



