مانگی رابردوو لە كۆی زیاتر لە یەك ملیار دیناری پارەی فرۆشتنی نەوت 300 ملیۆن گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت

0
884

SNN- عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات پێویستە حكومەت چاكسازی ڕاستەقینە لە كەرتی نەوتدا بكات و ئەو گەندەڵییەی لەو كەرتەدا دەكرێت بنبڕبكرێت، چونكە مانگی پێشوو لە كۆی فرۆشتنی زیاد لە یەك ملیار دیناری فرۆشتنی پارەی نەوت تەنها 300 ملیۆن دیناری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، بۆیە ئەگەر چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت هیچ بیانوویەك نامێنێت بۆ بەردەوامیدان بە لێبڕینی مووچە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستن بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ئێستا گرنگە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامی بدەن لە ئەنجامدانی چاكسازی بریتیە لە چاكسازیكردن لە كەرتی نەوت، چونكە لەئێستادا زیاد لە  820 كۆمپانیا لەبواری نەوتدا لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، ئەمە ژمارە زۆرەش بە هەدەردان و گەندەڵییەكی زۆری تێدایە و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گرێبەستەكاندا بچێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی پێشوو حكومەت بە بڕی زیاد لە یەك ملیار دینار نەوتی فرۆشتووە، بەڵام تەنها 300 ملیۆن دیناری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و لە دابەشكردنی مووچەدا خەرجدەكرێت ئەوەی دیكەی ناڕوونە و نازاندرێت بۆ كوێ‌ دەڕوات، چونكە لە ئێستادا ڕۆژانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشت.

سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، بە گوێرەی بەدواداچوونەكانمان حكومەت تەنها لە %30 داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ دەمێنێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە حكومەت پێداچوونەوە بە داهاتی نەوت بكات، بۆ ئەوەی كۆتایی بە بەردەوامی لێبڕینی مووچە بهێندرێت ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا حكومەتی عێراق پارە نەنێرێت بۆ هەرێم.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this