سبەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی باڵای حکومەت پەرلەمان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی-کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی دوو شەممە بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە وەزیرو بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەپرسی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و بابەتی بەردەوامیدان بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بەڕێوە بچێت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە پەرلەمانی كوردستان ناوی ئەو وەزیر و بەرپرسانە ئاشكرا دەكات كە لە كۆبوونەوەكەی سبەی پەرلەمان ئامادە دەبن.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردسان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی دوو مانگە یاداشتێكمان لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئامادەبوونی حكومەت لە كۆبوونەوەی پەرلەمان و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لە بارەی پرسی بەردەوامیدان بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەروەها هۆكاری جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر و نەگیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە سبەی دوو شەممە ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوە بچێت بۆ ئەو مەبەستەش هەریەكە لە وەزیرانی ( دارایی و ئابوری، نەوت و سامانە سروشتییەكان ، پلاندانان، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران) ئامادەی ئەو كۆبوونەوەیەی پەرلەمان ببن، بۆیە بابەتی لێبڕینی مووچە بابەتی سەركی كۆبوونەوەكەی سبەی دەبێت و پەرلەمانتارانیش قسەی خۆیان دەكەن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە وەزیر و بەرپرسانی حكومەت وەڵامێكی ڕاشكاوانەی پرسیاری پەرلەمانتاران بدەنەوە، هاوكات جگە لە بابەتی لێبڕینی مووچە هەر لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەك و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەكی دیكە ئەنجام دەدرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


