
SNN
لوتکەی عێراق، میسر و ئوردن لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە راگەیەنراوێکیشدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە خراوەتەڕوو.
بەپێی راگەیەنراوی کۆتایی لوتکەی عێراق، میسر و ئوردن کە بە بەشداری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن بەڕێوەچوو، هەر یەک لە قاهیرە و عەممان پێزانینیان هەبو بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی حکومەتی عێراق لەجێگیرکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و هەوڵەکانی لەنزیک کردنەوەی بۆچونە جیاوازەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ناوچەکە، هەروەها پشتیوانی خۆشیان بۆ بەغدا دوپاتکردەوە لە هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە ” میسر و ئوردن هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیان بەگرنگزانی لەئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی و چاکسازی دارایی کەبەهۆیەوە عێراق توانی بەرەنگاری قەیرانی دارایی لەئەنجامی دابەزینی نەوت و بڵابونەوەی کۆرۆنا ببێتەوە و جارێکی دیکە پرۆسەی گەشەپێدانی دەستپێکردەوە، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی پرۆسەکەیان خواست، بەجۆرێک هاوڵاتیانی عێراق بتوانن بە شەفافیەت و ململانێیەکی دادپەروەرانە نوێنەرانی خۆیان دیاری بکەن”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوی کۆتایی لوتکەی ئەو سێ وڵاتەدا هاتووە: ” عێراق و ئوردن پشتیوانی هەڵوێستەکانی میسر دەکەن لەبەرامبەر بەنداوی نەهزە و گەرەنتیکردنی پشکی قاهیرە لەئاوی روباری نیل، هەروەها لەپرسی فەڵەستیندا هەرسێ وڵات بەپێویستی دەزانن لەهەمو پرۆسەیەکی گشتگیردا رەچاوی مافی بەدەوڵەتبونی فەڵەستین بەگوێرەی سنورەکانی ساڵی 1967 بکرێت و ئیسرائیلیش هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی جولەکەنشین لەسەر خاکی فەڵەستین رابگرێت، هەروەها هەوڵەکانی ئوردن بەرزدەنرخێنن بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە و راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان بزوتنەوەی حەماس و حکومەتی ئیسرائیل.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


