ژمارەیەک بەڵگەنامەی نهێنی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە وێستگەیەکی پاسدا دۆزرانەوە

SNN
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، ژمارەیەک بەڵگەنامەی نهێنی سوپای ئەو وڵاتە لە وێستگەیەکی پاس دۆزراونەتەوە.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە: هاوڵاتیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، لە جانتایەکدا لە وێستگەیەکی پاس لە ناوچەی کێنتی باشوری رۆژهەڵاتی بەریتانیا ئەو بەڵگەنامانەی دۆزیوەتەوە، کە لە 50 بەڵگەنامەی نهێنی پۆلێنکراو پێکدێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، راستی و دروستی بەڵگەنامەکان بۆ بی بی سی پشتڕاست کراوەتەوە و چەند پرسێکی هەنووکەیی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە خۆدەگرن.
روونیشیکردوەتەوە: بەشێک لە بەڵگەنامەکان پەیوەست بە تێپەڕبوونی کەشتی جەنگی دیفەندر بە کەناراوەکانی دوورگەی قرم و بەشێکی دیکەشیان پەیوەستن بە چارەنووسی ئامادەبوونی سەربازی بەریتانیا لە ئەفغانستان لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە وڵاتە.
لای خۆیەوە وتەبێژێک بە ناوی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ونبوونی ئەو بەڵگەنامە نهێنیانەی پشتڕاست کردوەتەوە و رایگەیاندوە: “پێشتر لەلایەن کارمەندێکی وەزارەتی بەرگرییەوە راپۆرتی ونبوونی ئەو بەڵگەنامانە، بەرزکرابوەوە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



