
SNN
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا لە سنووری نێوان عێراق و سوریا بە فڕۆکەی جۆری F-15 و F-16 هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر گروپە چەکداریەکانی سەربە ئێران ئەنجامدا و ژمارەیەک چەکدار کوژراون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: لانیکەم پێنج چەکداری سەر بەو گروپە چەکداریانە کوژراون و ئەوانی دیکە لەناو خاکی عێراقدا کوژراون، هێرشە ئاسمانییەکە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق ئەنجامدراوە کە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە سوریا.
دەشڵێت: “بەهۆی بۆردومانەکانەوە منداڵێک گیانی لەدەستداوە و سێ هاووڵاتی مەدەنیش بریندارن.
پێنتاگۆن راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت “هێرشە ئاسمانییەکە وەڵامێک بووە بۆ ئەو هێرشانەی کە گروپە چەکدارییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامیانداوە و هێز و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج”.
پێنتاگۆن وتوشیەتی “هێرشەکان دەرخەری ئەو راستیەن کە بایدن هێزەکانی ئەمریکا دەپارێزێت”، ئاماژەشی بەوەکرد کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت بۆ پەکخستنی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران.
بەگوێرەی پێنتاگۆن ئەو گروپە چەکدارییەی کراونەتە ئامانج بریتیبوون لە هەریەکە لە (حزبوڵای عێراقی، کەتائیبی سەید شوهەدا)، لە ئەنجامدا دوو کۆگای هەڵگرتنی چەک لە سوریا و و کۆگایەکی دیکەی چەک لە عێراق و بنکەیەکی سەربازی ئەو گروپە چەکداریانە لە سوریا خاپوورکراون.
جۆن کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن ئەوەی دووپاتکردەوە کە ئەمریکا لەسەر رەزامەندی حکومەتی عێراق لە وڵاتەکە ماوەتەوە و تەنیا بۆ ئەوەی کە پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکات بۆ تێکشکاندنی تەواوەتی داعش.

وێنەی بەشێک لە کوژراوەکان
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


