
SNN
بەڕێوبەرايەتی گستی کەشناسی عێراق رايگەياند: “لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارين عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبنەوە، بەڵام ناوچەکانی هەرێم ناگرێتەوە “.
عامر جابری بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتی راگەیاندووە: “لە ئەنجامی نزمبوونەوەی بەرچاوی پەستانی وەرزی کە لە هیندستانەوە دەست پێدەکات لە رۆژانی داهاتوو لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە رۆژانی کۆتایی مانگی حوزەیراندا لە ئەنجامی نزمبوونەوەی تەوژمی هەوای دەریای ناوەڕاست و پەستانی هەوای وەرزی، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”.
دەشڵێت “لە پارێزگاکانی باشوور پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی، لەناوچەکانی هەرێمیش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرگی رووەکی هەیە و دارستانی تێدایە هاوشێوەی پارێزگاکانی باشوری کاریگەرنابن بە گۆڕانی پلەکانی گەرما”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


