
هەڤاڵ ئەبوبەکر
SNN
پارێزگاری سلێمانی رايگەياند: “ئه‌گه‌ر له‌چاو ئه‌م بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تی و عێراقی و ناوچه‌یی و ههرێمایهتیەدا سه‌یری سلێمانی بکه‌ین، ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌کان له سلێمانی له ئاستێکی باشدان، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که رووده‌ده‌ن حاڵه‌تن و دیارده نیین”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمريکای راگەياند: “لەسەر رووداوەکەی سلێمانی لێکۆڵينەوە کراوه و به‌دواداچوونی یاسایی کراوه و لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه هه‌یه، وه هیچ که‌سێک پشتیوانی ئه‌وه ناکات که پێک هه‌ڵپژان و به‌ریه‌ککه‌وتن هه‌بێت له‌لایه‌ن هێزه‌کانه‌وه، ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی هێزێکی نیشتیمانی و هێزێکی ڕێکخراوی ڕاهێنراودا ڕێکبخرێنه‌وه و یه‌کبخرێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌موو هێزه‌کانی ناوخۆ و هێزه‌کانی ئاسایش، هەروەها هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان ده‌هێنرێت هێزی ناوخۆیی و هێزی پاراستنی ناوخۆ له‌ده‌ره‌وه ڕێکبخرێنه‌وه و یه‌کبخرێنه‌وه و چه‌ک به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت”.
سەبارەت بە پرسی گرانبوونی بەنزينيش دەڵێت “هەتا ئەوکاتەی سوتەمەنی لەدەستی پارێزگاکان بوو، له چوار ساڵی رابردوودا چ کواڵیهتیهکهیمان پاراستووه چ نرخه‌که‌ی به‌رده‌وام روو لهداشکاندن بووه”، وتيشی “هه‌رکه‌سێک ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین دابه‌زێنێت به‌مه‌رجێک کوالتیهکهی بپارێزێت، وه به‌ڕێگه‌ی ڕێگه‌پێدراوی خۆی بیگه‌یه‌نێته هاووڵاتیان به‌ڕاستی ئێمه سوپاسی ده‌که‌ین و ده‌ستخۆشی لێده‌که‌ین”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی لەوەش کردووە: ” ئێمه له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه داوامان لە حکومەتی عێراق کردووه که به‌شی هه‌رێمی کوردستانیش به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت له‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیانه دابین بکرێت به‌ڵام تائێستا وه‌کو هه‌موو شته‌کانی تر پێویستی به ڕێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه”.
راشيگەياندووە: “هه‌موو ئه‌و وه‌فده بیانیانه‌ی که هاتوون به‌بێ جیاوازی ڕایان له‌سه‌ر سلێمانی زۆر زۆر باشه به‌ڵام هه‌میشه تێبینی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌م شاره ده‌بێت یه‌کگرتووتر بێت، ده‌بێت ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه باران نه‌کرێت و ئه‌وه‌نده نه‌شته‌ر له‌خۆی نه‌دات و ئه‌وه‌نده به‌خۆیه‌وه خه‌ریک نه‌بێت، ده‌بێت هێزه‌کان یه‌کبخرێنه‌وه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌هێز بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


