
SNN
بەهۆی شکانی بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر، لە 40%ی دانیشتووانی سەنتەری شاری هەولێر بێ ئاو دەبن بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێميش دەڵێت: “تیمی چاککردنەوەمان ناردووە بۆ ئەوەی چاکبکرێتەوە“.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکایەوە، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانيش لەوبارەيەوە لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “ئەوە چەندجارێکە ئەو بۆڕییە کە شادەمارێکی ئاوی هەولێرە دەشكێ، رەنگە هۆکاری شکانەکان کواڵیتی و کۆنبوونی بۆڕییەکە بێت”.
سەبارەت بە کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکەش، دەڵێت “تیمی چاککردنەوەمان ناردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات چاکبکرێتەوە، چاککردنەوەی بۆڕییەکە نزیکەی 24 کاتژمێری دەوێت، پڕبوونەوەی بۆڕییەکەش لە ئاو، پێویستی بە 24 کاژێر دەبێت، واتە ئەو بەشەی هەولێر 48 کاتژمێر بێ ئاو دەبێت”.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش



