
South Korean people watch a TV broadcasting a news report on North Korean leader Kim Jong Un in Seoul, South Korea, April 21, 2020. REUTERS/Heo Ran
SNN
سەرباری ئەوەی پێشتر حکومەتی کۆریای باکور نکۆڵی لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دەکرد، بەڵام لە لێدوانێکی چاوەڕێ نەکراودا سەرۆکی ئەو وڵاتە وتی، “بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە وڵاتەکەی خستوەتە بەردەم قەیرانێکی گەورەوە”.
میدیای فەرمی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، “کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتەکەی بە توندی سەرکۆنەی کردوون لە پای کەمتەرخەمییان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە “سەرۆکی کۆریای باکور وتویەتی بێتوانایی و ناکارامەیی بەرپرسان وایکردوە وڵاتەکە بکەوێتە بەردەم قەیرانێکی گەورەوە و گیانی هاووڵاتیان کەوتوەتە مەترسییەوە”.
هاوکات میدیای کۆریای باکور ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بە فەرمانی کیم جۆنگ ئون ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەت لەکارلادراون.
ئەو لێدوانەی سەرۆکی کۆریای باکور لە کاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەردەوام جەختیان لەوەدەکردەوە، کە بە هۆی توندکردنەوە و داخستنی سنورەکان و گرتنەبەری رێکاری توند هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان تۆمار نەکراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


