وەزارەتی رۆشنبیری: بەشی کوردی لە کتێبخانەی نیشتمانیی یۆنان دەکرێتەوە

SNN
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌زامه‌ندی یۆنان وه‌رگیراوه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كوردی له‌كتێبخانه‌ی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته و داواش له‌نوسه‌ران به كتێبه‌كانیان به‌شداربن.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم باسی لەوەکردووە: “له‌چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌تماندا و به‌هاوكاری دڵسۆزان، پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر، توانیمان ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی یۆنان وه‌رگرین بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كوردی له كتێبخانه‌ی نیشتمانی یۆنان”.
راشیگه‌یاند، “داوا له‌نوسه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كتێبه‌كانیان به‌شێوه‌ی كتێب و به شێوه‌ی دیجیتاڵی له‌و كتێبخانه‌یه‌دا هه‌بن، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی شاره‌كانیانه‌وه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كتێبه‌كانیان ڕه‌وانه بكه‌ن بۆمان به هه‌ردو شێوه‌ی كتێب یان له‌سه‌ر CD به دیجیتاڵی”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “ناوه‌ڕۆكی ھه‌ر كتێبێك به‌دێڕ و نیوێك تا دو دێڕ له‌سه‌ر كاغه‌زێك بنوسرێت و بخرێته ناو دو توێی كتێبه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ نوسه‌رانی كوردستان تا كتێبه‌كانیان له‌كتێبخانه‌ی وڵاتانی دنیادا بڵاوببنه‌وه”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



