ئەمریکا.. بەرهەمهێنەرێکی جگەرەی ئەلیکترۆنی 40 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەدات

SNN
کۆمپانیای جوول-ی ئەمریکی کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی، دوای تۆمەتبارکردنی بە ئالوودەکردنی گەنجان بە نیکۆتین، رازیبوو 40 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بدات.
جۆش ستاین داواکاری گشتیی ویلایەتی کارۆلینای باکوور، لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەدا کە لە مانگی ئایاری 2019دا کراوەتەوە، کۆمپانیای جوول رازی بووە 40 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بدات.
جۆش ستاین رایگەیاند “کۆمپانیای جوول لەڕێی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە ئالوودەکردنی توێژی گەنجان و تازەپێگەیشتووانی کردووەتە ئامانج. لەنێو منداڵانی ویلایەتی کارۆلینای باکوور بەشێوەیەکی فراوان بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بڵاوبووەتەوە”.
لەپاڵ پارەی قەرەبووەکەشدا کۆمپانیای جوول بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵیدا کراوە، دەبێت بەرهەمەکانی لە دەرەوەی شوێنی نمایشی مارکێتەکان بفرۆشێت و لە بازاڕکردنی ئۆنلاینیشدا کۆمپانیای سێیەم کاری فرۆشتنی بەرهەمەکانی جوول ئەنجام دەدات.
لە 13 ویلایەتی ئەمریکا گەنجان بەهۆی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی جوول دووچاری ئالوودەبوون بە بەکارهێنانی بڕێکی زۆری نیکۆتین بوون و بەمهۆیەشەوە کۆمپانیاکە بە زیان گەیاندن بە تەندروستی خەڵک تۆمەتبار کرا و داوای یاسایی لەدژ تۆمار کرا.
فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی 2020دا، قەدەغەکردنی فرۆشی تەواوی ئەو جگەرە ئەلیکترۆنیانەی راگەیاند کە بە تامی میوە، شەکر، نەعناع و شیرینین، هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ ئەوە گەڕێندرابووەوە کە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی بەربڵاو لەنێو منداڵان و گەنجاندا زیادی کردووە.
بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ئەمریکا لە هەر چوار خووێندکارێکی قۆناغی ئامادەیی، یەکێکیان وێڕای ئەوەی قەدەغەی لەسەرە، بەڵام جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


