رۆحانی: پێويستە بايدن بەخێرايی رێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێبکات

SNN
سەرۆککۆماری ئێران، داوای لە سەرۆکی ئەمريکا کرد بە خێرای رێککەوتنی ئەتۆمی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە تارانی پایتەخت، دەربارەی رێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵوێستی ئەمریکا رايگەياند: “ئەگەر جۆ بایدن بە ئەندازەی گەردێک کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی بکات، ناپاکی لە دەنگی گەلەکەی خۆی کردووە، چونکە گەلی ئەمریکا لەسەر ئەم بنەمایە دەنگیان بە بایدن داوە”.
دەشڵێت “بايدن بۆ هەڵگرتنی سزاکان و قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانی رابردوو هاتووەتە سەر دەسەڵات، دواتریش چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە رێککەوتنی ئەتۆمی قبوڵە و دەیەوێت ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنەکە”.
سەرۆککۆماری ئێران، باسی لەوەش کرد: “کە پێویستە ئەمریکا و ئێران هەنگاوی پێویست بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بگرنەبەر”، جەختی لەوەش کردەوە: “کە ئێران لە هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە و هەر بانگەشەیەکیش لەو بارەیەوەبێت بێبنەمایە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



