قایمقامیه‌تی سلێمانی لە مانگی رابردوو بە بەهای 42 ملیۆن دینار سزای سەرپێچیکاراین داوە

لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكیه‌كانی مانگی رابردووی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه كه‌زیاتر له پێنج هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه.
قایمقامیەتى سلێمانى ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوكرده‌وه كه پێنج هه‌زار و (830) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، كه لەو بەسەرکردنەوانەشیاندا (561) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ شوێنه‌كان تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بووه، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنانی پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها (313) شوێنیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووە، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (49) شوێن داخراوه وه‌هه‌روه‌ها یه‌ك شوێنیشیان رووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له مانگی رابردوودا و له ئه‌نجامی پشكنیینه به‌رده‌وامه‌كانیان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابووری ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی به‌شێكیش له‌و كاڵاوشمه‌كانه له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كانیان بوه كه كۆی گشتیی (74) تۆن و (520) كیلۆگرامه و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت.
ئاماره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، به‌هۆی دووباركردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان کراوە، كه بڕه‌كه‌ی له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی (2021) بریتییه له (42) ملیۆن و (975) هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.

More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش



