
مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات: “ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی هیچ شوێنێك دابەشناكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ساڵانە لە 1/7 سەرجەم بانقەكان كاری خیتامی خۆیان ئەنجام دەدەن لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، هاوكات لە رۆژی یەكشەممە وە دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دەهێندرێت”.
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: “پلانی وەزارەتی دارایی وادانرابوو كە ئەمڕۆش مووچە دابشبكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵانە لە 1/7 بانقەكان تەنها حیسابی خیتامی خۆیان دەكەن ناتوانن هیچ مووچەیەك دابەشبكەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە رۆژی یەك شەممە 4/7/2021 دبەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە و مووچەی ( وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان دابەشدەكرێت)”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەوەشی خستەڕوو: “بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لە بەردەستدایە و هەموو هەوڵێكمان ئەوەیە كە لە هەفتەی داهاتوو تا رۆژی پێنج شەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بهێنین”.
دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی لە %21 دەبێت بۆ فەرمابنەران و هاوكات بە لیبڕینی لە%50 بۆ وەزیر و پلە باڵاكان.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



