
SNN
سەرۆکی چین رایگەیاند: “پارتی کۆمۆنیستی فەرمانڕەوای وڵاتەکەی ئامانجی سەد ساڵی خۆی پێکاوە کە بریتبوو لە دروستکردن و بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی خۆشگوزەران”.
لە مەراسیمی سەد ساڵەی دامەزراندنی پارتی کۆمۆنیستی چین کە لە گۆڕەپانی تیان ئان مێنی پەکین بەڕێوەچوو، شی جین پینگ سەرۆکی ئەو وڵاتە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا رایگەیاند: “ئامانجی سەدەی چین کە بریتی بووە لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی خۆشگوزەران بەدیهاتووە”.
وتیشی: “چین کەوتوەتە سەر رێرەوی پێشکەوتن و لە رێگەیەش ناگەڕێتەوە و هیچ هێزێکیش ناتوانێت بیوەستێنێت”.
سەرۆکی چین جەختیشی کردەوە: “ئەو هێز و وڵاتانەی بیانەوێت زیان بە چین بگەیەنن و درز بخەنە نێوان پارتی دەسەڵاتدار و خەڵکی وڵاتەکە، یەک ملیار و 400 ملیۆن چینی رووبەڕوویان دەوەستێتەوە”.
پارتی کۆمۆنیستی چین کە سەد ساڵ بە سەر دامەزرانی تێپەڕیوە، لە ساڵی 1949وە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە و زیاتر لە 95 ملیۆن ئەندامی هەیە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



