
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران بەئامادەبوونی بریكاری وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و لەبارەی باشتركردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و كێشەو كەموكوڕییەكان گفتوگۆیان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر كەمكردنەوەی ڕۆتین لە فەرمانگەكانی حكومەت و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گیروگرفتانەش تاوتوێ كران كە ڕووبەڕووی راپەڕاندنی كاروبارەكانی ھاووڵاتیان دەبنەوە، هەروەها ئاماژە بە گرنگی جێبەجێكردنی شۆڕكردنەوەی دەسەڵات كرایەوە وەك ھۆكارێك بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی كارەكان.
لەبارەی لامەركەزییەت، قوباد تاڵەبانی دڵنیای كردنەوە بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە بۆ پارێزگار و بەڕێوبەرایەتییەكان و قەزاو ناحیەكان، ئەمەش لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان و زووتر ڕاییكردنی مامەڵەكان و نەھێشتنی ڕۆتین.
جێگری سەرۆكوەزیران جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی كردنی زیاتری نێوان فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگای سلێمانی لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری ھاوڵاتیان و خزمەتكردنی باشتری شارەكان.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



