
ڤاکسین
SNN
دامەزراوەی خۆپارێزی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا رايگەياند:”تێکەڵکردنی ڤاکسينی دژە کۆرۆنا بەرگری لەش بەهێزتر دەکات”، بۆنموونە ئەو كەسانەی كە ژەمی یەكەمی ڤاكسینی ئۆكسفۆرد- ئەسترازینیكا وەردەگرن واباشترە ژەمی دووەم یان مۆدێرنا یان فایزەر و بایۆنتیك وەرگرن.
ماركۆ كاڤالیری سەرۆكی دامەزراوەی خۆپارێزی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا ئەو داهێنانەی راگەیاند: “بەپێی ئەو ئەزمونانەی دەزگاکەمان کردويەتی دەركەوتوە ئەوكەسانەی كە دوو جۆریان وەرگرتوە بەرگری لەشیان زۆر بەهیزتربووە لەوانەی كە هەردوو ژەمەكەیان لەیەك جۆر وەرگرتووە”.
ئەو داهێنانە تازەیەی ئەڵمانیا دەبێتە یەكەمین لەسەر ئاستی هەموو جیهان و لایەنەپەیوەندیدارەكان ئامۆژگاری خەڵك و لایەنە تەندروستییەكان دەكەن كە ئەو راسپاردەیە بە هەند وەرگرن و جێبەجێیبكەن، هەر لەسەر راسپاردەی ئەو دامەزراوەیە ئەنجێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا لەكاتێكدا كە مانگی نیسان ژەمی یەكەمی ڤاكسینی ئەسترازنیكا وەرگرت، لەمانگی حوزەیران ژەمی دووەمی مۆدێرنانی لێدرا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


