عوسمان سێدەری: لە هەوڵداين پارتی بهێنينە ناو کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرينەکان

SNNعەلی حەمە سەعید
عوسمان سێدەری، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكن و نوێنەری یەكێتی لەو كۆمەڵەیە بە SNNی راگەیاند: “بەستی كۆنگرەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كارێكی دیموكراسی و پێویست بوو كە دەبوو ئەنجممان بدایە، جیاواز لە كۆنگرەی یەكەمیش هەریەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵەی دادگەری هاتنە ناو كۆنگرەكەوە و هەریەكە و ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵایان پێدراوە و حزبی سۆسیالیست ئەندامێك و حزبی شیوعیش دوو ئەندامی ئەنجومەنی باڵایان دەرچوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لە ئێستادا كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان هاوشێوەی بەرەی كوردستانییە و نوێنەری زۆربەی هێز و حزبە سیاسیەكانی كوردستانی تێدایە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە هەوڵداین پارتی دیموكراتی كوردستانیش بێنە ناو كۆمەڵەكەوە بۆ ئەو مەبەستەش لە نزیكەوە سەردانی پارتیمان كردووە و ئەوانیش پێیان باشە كە بێنە ناو كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە بە بەرپرسانی پارتیمان راگەیاندووە كە لە حاڵەتی بەشداریكردنیان لە كۆمەڵەكەماندا پشك و ئیستیحقاقی خۆیان پێدەدەرێت و پارێزراوە، لەبەرامبەریشدا بەرپرسانی پارتی لە سلێمانی ئەوەیان پێڕاگەیاندوین كە بۆ بەشداریكردنیان پێویستیان بە بڕیارێكی سیاسی هەیە كە لە لایەن مەكتەبی سیاسی حزبەكەیانەوە دەربچێت، بۆیە ئێمە لە بەرنامەماندا هەیە كە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتیش كۆببینەوە و ئەو بابەتەیان لەگەڵدا تاوتوێ بكەین.
لە چەند رۆژی رابردوودا كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بە بەشداری 800 ئەندام دووەمین كۆنگرەی خۆی بەست، هەریەكە لە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی و حزبی سۆسیالیست دیموكرات بەشداری كۆنگرەكەیان كرد، بەڵام پارتی بەشداری كۆنگرەكەی نەكرد.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


