لاڤرۆڤ: ئەوروپییەکان دەیانەوێت لە دەرەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی هەندێک بابەت بە سەر ئێراندا بسەپێنن

SNN
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: لە دانوستانەکانی ڤییەننادا وڵاتانی رۆژئاوایی هەوڵ دەدەن هەندێک بابەت بەسەر ئێراندا بسەپێنن، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە نییە”.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا سەربارەت بە دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی رایگەیاندوە: هاوبەشە ئەوروپییەکانمان، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە رێگەی گۆڕانکاری لە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 کۆمەڵێک پابەندبوونی دیکە بەسەر ئێراندا بسەپێنن”.
وتیشی: “ئەو پابەندبوونانە نە لە دەقی رێککەوتنی ئەتۆنیدا ئاماژەیان پێکراوە، نە هیچ پەیوەندییەکیشیان پێوەی هەیە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی چەند جارێک باسیان لەوەکردووە، لە دوای بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی پێویستە لەسەر پرسی بەرنامە موشەکیەکەی ئێران و پشتگیری ئەو وڵاتە لە گروپە توندڕەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ بکرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



