ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگيدا بە رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

SNN
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رايگەياند: “بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بڕيارمانداوە پشتيوانی لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بکەين بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی ئەو شارە لەلايەن حکومەتی عێراقەوە”.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژە بەوەکرد: “ئامانج لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەیە حکومەتی عێراق لە روی یاساییەوە دەستبکات بە مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە وەک 19هەمین پارێزگای عێراق و چوارەمين پارێزگای هەرێمی کوردستان رێکارەکانی تەواوبکرێت”.
وتيشی “داوا لە لايەنە پەيوەنديدارەکانی حکومەتی عێراق دەکەين رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجامبدات و ئاسانکاری بۆبکرێت، هەروەها بودجە و پرۆژەی ستراتیژی بۆ پارێزگاکە جێبەجێبکات”.
ساڵی 1999 پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا قەزاکانی (هەڵەبجە، رانیە، سۆران و ئاکرێ) بکرێن بە پارێزگا و حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپارد رێنمایی و رێکاری پێویستی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕيارە دەربکات، دوای 22 ساڵیش بەسەر بڕیارەکەی پەرلەماندا تەنها بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە جێبەجێکراوە، تا ئێستا زۆریك لە فەرمانگەکانی پارێزگا لە هەڵەبجەدا هەن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



