لە SNNوە لیستی مووچەی چەند وەزارەتێک بۆ رۆژی یەکشەممە بڵاودەکرێتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران بەردەوامە و ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی سێ وەزارەتی دیكە دابەشدەكات، و تا كۆتایی هەفتەكەش دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابری حكومەتی هەرێمەوە بە SNNدراون، دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران لە هەفتەی داهاتووش بەردەوامی دەبێت و ڕۆژی یەكشەممە بە لێبڕی لە %21 مووچەی وەزارەتەكانی ( كارەبا، شارەوانی، خوێندنی باڵا) دابەشدەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ئەو پلانەی دانراوە تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستەو خانەنشینانەی كە ماوەن مووچە وەربگرن مووچەكانیان پێدەدرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەهێندرێت.
ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی 17 وەزارەت و دەستە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



