
SNN
نێردەی تایبەتی ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا داوای لە توركیا و ئەمریکا كرد هێزەكانیان لە سووریا بكێشێتەوە، باسی لەوەشکرد کار دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە.
ئەلیكساندەر لاڤرینتیێڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆكی رووسیا بۆ كاروباری سووریا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “پێویستە رێز لە سەروەری خاکی سووریا بگیرێت و بەم زووانە هەریەكە لە ئەمریكا و توركیا هێزەكانیان لەناو خاكی ئەو وڵاتە بكێشنەوە”.
باسی لەوەشکرد: رووسیا کاردەکات بۆ نەهێشتنی تیرۆر لە سوریا و پشتیوانی له یهكپارچهیی و پاراستنی سهروهری خاكی ئەو وڵاتە دهكەن و شکست بە پلانەکانی پارچەکردنی خاکی سووریا دەهێنن”.
لاڤرینتیێڤ وتیشی: “مۆسکۆ كار بۆ ئهوه دهكات هەنگاو بە هەنگاو ئارامی و سهقامگیری بۆ سووریا بگهڕێتهوه”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



