کەتائیبی حزبوڵا: کردنە ئامانجی نێردە دیپلۆماسییەکان رەتدەکەینەوە

SNN
بهرپرسێکی كهتائیبی حزبوڵای عێراق، رەتیدەکاتەوە نێردە دیپلۆماسیەکان بکەنە ئامانج، بەڵام دەڵێت تا چوونە دەرەوەی دوایین سەربازی ئەمریکی بەردەوام دەبن لە شەڕ.
ئهبوعهلی عهسكهری، بهرپرسی بهشی ئهمنی كهتائیبی حزبوڵای عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرام نوسیویەتی: “هێزەکاری خۆڕاگریی عێراق بە هەموو جۆرێک کردنە ئامانجی نێردە دیپلۆماسییەکان رەتدەکەنەوە و بڕیاری بۆردومان نەکردن، تەنانەت سەربازگەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاش دەگرێتەوە”.
باسی لەوەشکردوە: “بڕیاری شەڕ و رووبەڕووبوونەوە دژی داگیرکاری بڕیارێکی عێراقیەوە و پەیوەندی بە هیچ لایەنێکی دەرەکییەوە نییە و تتەنها بە کشانەوەی دوا سەرباز لە هێزە بیانییەکان ئەو شەڕە دەوەستێت”.
ئهبوعهلی عهسكهری جەختیشیکردوەتەوە: “بەرگریی کردن بە هەموو شێوازەکانیەوە مافێکی سروستی عێراقییەکانە و ئامانج لێی ناچاركردنی هێزهكانی ئهمریكایه بۆ كشانهوه و جێبهجێكردنی بڕیاری پهرلهمان”.
ناوبراو ئەو کەسانەشی بە ناپاک لەقەڵەمداوە، کە بەرگریی لە هێزە بیانیەکان دەکەن”.
بەرپرسە ئەمنییەکەی کەتائیبی حزبوڵا لە کۆتاییدا داوای لە هێزەکانی خۆڕاگریی عێراق کردوە پابەندبن بە یاساکانی شەڕەوە و بەپێی قۆناغەکانی شەڕ بجوڵێنەوە و راشیگەیاند: پێویستە ئەمریکا لەوە تێبگات کە وەڵامەکانیان کەمەرشکێن و پێشبینی نەکراو دەبێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



