
مەرزی حاجی ئۆمەران
SNN
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رايگەياند: “هەر هاووڵاتی یان گەشتیارێک بروانامەی پشکنینی کۆرۆنای پێنەبێت لە وڵاتی ئێرانەوە رێگەی پێنادرێت سەردانی ئەو وڵاتە بکات و دەگەڕێندرێتەوە”.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێم دەکەین، ئەوانەی کە بە نیازن لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف)يان پێبێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “بە پێچەوانەوە هەر هاووڵاتی یان گەشتیارێک بروانامەی پشکنینی کۆرۆنای پێنەبێت دەولەتی ئێران رێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن و دەگەڕێندرێنەوە”.
راشيگەياندووە: “بۆیە تاکو هاووڵاتیان تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەرێزەکان دەکەین بەبێ هەبوونی بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وڵاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێنادرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


