وەزارەتی کشتوکاڵ: کۆمپانیای قەیوان چەکی پارەی جوتیاران دابەشدەکات

گەنمی جوتیاران
SNN
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان چه‌كی پاره‌ی جوتیاران له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مهێنان و په‌سه‌ندكردنی بنه‌تۆ له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون دابه‌شده‌كات.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه: “سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی جوتیاران له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له میانی پرۆژه‌ی بهبازاڕكردن و كرینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانه، به‌پێی گرێبه‌ستی راگه‌یه‌نراو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق و سایلۆكانی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مهێنان و په‌سندكردنی بنه‌تۆ له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون ته‌نیشت سایلۆی ناحیه‌كه ده‌بێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به‌دیاریكردنی نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، به‌جۆرێك له‌لایه‌ن سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كڕدرێنه‌وه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ هه‌ردو كۆمپانیای قه‌یوان و خۆشناو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


