
ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
حکومەتی کەنەدا رایگەیاند بڕی 17 ملیۆن و 700 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار و مامناوەند دەنێرن.
بەرپرسانی کەنەدا باس لەوەدەکەن ئەو ڤاکسینە لەرێگەی کۆمەڵەی کۆڤاکسەوە دەگەیەندرێتە وڵاتانی هەژار، کە ئەو کۆمەڵەیە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە دامەزراوە بە ئامانجی وەرگرتنی ڤاکسین لە وڵاتانی دەوڵەمەند و پێشکەشکردنی بەو وڵاتانەی کە توانای کڕینی ڤاکسینیان نییە و لە دۆخێکی تەندروستی خراپدان.
ئاماژەش بەوەدەکرێت، ئەو جۆرە ڤاکسینەی کە کەنەدا پێشکەشی وڵاتانی هەژاری دەکات لە جۆری ئەسترازینیکای بەریتانییە.
حکومەتی کەنەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ رێکخراوی یونسێف رێککەوتوون هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری لە کەنەدا دەستپێبکەن بەجۆرێک 10 دۆلار لە هەر هاووڵاتییەک وەربگیرێت، دواتر ئەو پارەیەش بۆ کڕینی ڤاکسین بە وڵاتان خەرجدەکرێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



