
دیناری عێراقی
SNN
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌دواداچوون بۆ میكانیزم و چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات.
ئەمڕۆ لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری، به سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیەنراوێکی لیژنەکە له‌و کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و داهاته‌كان و باج و هاتنی 200 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕالیی عیراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ی بیر و را له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه، بڕیاردرا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانی هه‌رێم بدات به لیژنه‌كه.
هه‌روه‌ها داواكراوه، حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌باره‌ی هاتنی 200 ملیار دیناره‌كه و میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات به لیژنه‌كه.
ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، لیژنه بڕیاریدا ئاماده‌كاری بكات بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه.
رۆژی 11ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی 200 ملیاره‌كه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پاره‌كه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی له بانكی ناوه‌ندی عیراق.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



