قەیس خەزعەلی: پێویستە پەرلەمان لە سەر رەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم لێپرسینەوە لە کازمی بکات

SNN
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا دەکات پەرلەمانی عێراق لە سەر چەند دۆسیەیەک لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بکات.
لە راگەیەنراوێکدا خەزعەلی لەبارەی ئەو دۆسیانەوە ئاماژەی بەوەداوە کە یەکێکیان، زۆربوونی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوەیە لە نەخۆشخانەکان، کە دوایین نمونەی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی حسێن بوو لە زیقار.
دۆسیەیەکی دیکە کە ئەمینداری گشتیی عەسائیب پێی وایە کازمی تێیدا پێشێلکاری کردووە، ناردنی پارەیە بۆ هەرێم و لەو بارەوە رایگەیاندوە: “ڕادەستکردنی پارەی گەلی عێراق بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەى یاسای بودجەى ساڵی 2021ە، چونکە نابێت پارە بدرێتە هەرێم هەتاوەکو ئەوەى لە ئەستۆیدایە ڕادەستی دەکات”.
خەزعەلی گرانبوونی کاڵا و شتومەک و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کەمی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێنەکردنی بڕیاری پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکانیش وەک چەند دۆسیەیەکی دیکە ناوبردووە، کە پێویستە بە هۆیانەوە لێپرسینەوە لە کازمی بکرێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



