کۆمەڵەی خانەنشینان: لە دوو ساڵدا سێ خانەنشین لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لەدەستداوە

SNN
سەرۆکی کۆمەڵەی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند: “لە دوو ساڵی رابردوودا سێ خانەنشین لە کاتی سەرەگرتن بۆ موچە گیانیان لەدەستداوە” و داواشدەکات: “شوێنێکی شایستە بۆ وەرگرتنی موچەی خانەنشینان دیاری بکرێت”.
ئەمڕۆ لە کاتی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی لە بانکی تانجەرۆی شاری سلێمانی خانەنشینێک بە هۆی پاڵەپەستۆوە باری تەندروستی تێکچوو، هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
لەو بارەوە، ئەحمەد هەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی خانەنشینانی کوردستان بە SNN راگەیاند: “خانەنشینان لە دۆخێکی خراپدان و لە ماوەی دوو ساڵدا سێ خانەنسین لە کاتی سەرەگرتن بۆ موچەی خانەنشینی گیانیان لەدەستداوە”.
داواشی لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد: ” چاو بە دۆخی خانەنشیناندا بخشێننەوە و بارودۆخی ژیانیان لەبەرچاوبگرن و لە شوێنێکی باش و شایستەدا موچەکانیان بەسەردا دابەش بکەن”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



