بەغدا لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بڕێکی بۆ هەڵەبجە تەرخان کرد

شاری هەڵەبجە
SNN
قائیمقامی ناوەندی هەڵەبجە رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە دوای بە پارێزگابوونی، حکومەتی عێراقی بڕیاری تەرخانکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی بۆ هەڵەبجە دەرکرد.
نوخشە ناسیح قائیمقامی ناوەندی هەڵەبجە رایگەیاندوە: “بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شی گرتووه‌ته‌وه و، بڕی پێنج ملیار و 160 ملیۆن دیناره به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگاكه بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه”.
قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستوەتەڕوو، پڕۆژه‌كانی بودجه‌مان گه‌یاندووەته وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ت ئاڕاسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیداری ده‌كات له به‌غدا و، حكوومه‌تی عێراق وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له پاره‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2021 بوودجه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كردووه.”
بەوتەی نوخشە ناسیح، بودجه‌كه به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگا و ناحیەکانی ته‌رخان كراوه، پڕۆژەی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و بیاره و سیروان و به‌مۆی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
روونیشیکردەوە: هه‌ركاتێك پاره‌كه گەیشت ئه‌وه پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن کە خۆی ده‌بینێته‌وه له پڕۆژه‌ی ئاو و ڕێگاوبان و شاره‌وانی و پڕۆژه پێویسته‌كان”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



