بەرهەم ساڵح: عێراقێکی خاوەن سەروەری ده‌بێته مایه‌ی به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه

SNN
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگه‌یاند، عێراق ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ سه‌قامگیری و به‌یه‌كگه‌یشتی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی وڵاتانی ناوچه‌كه، ھه‌روه‌ك ده‌بێته مایه‌ی به‌ھێزكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له مه‌حمود عه‌لوی، وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی ئێران.
له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و گرنگی په‌ره‌پێدانی بۆ ئاستێكی به‌رزتر له سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكان، به‌جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردو وڵات و هه‌مو ناوچه‌كه بكات.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆككۆمار جه‌ختیكرده‌وه: “له‌سه‌ر قوڵیی پێوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و پێویستی فراوانكردنی ھاریكاری دوقۆڵیی نێوان هه‌ردو وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، ھاوكات دوپاتیكرده‌وه، “عێراقێكی تواناداری خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌قامگیر و پاراستنی په‌یوه‌ندییه ھاوسهنگهكانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ سه‌قامگیری و به‌یه‌كگه‌یشتی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی وڵاتانی ناوچه‌كه، ھه‌روه‌ك ده‌بێته مایه‌یی به‌ھێزكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا، ھه‌روه‌ھا پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له عێراق به‌رزنرخاند، به تایبه‌تی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش”.
لای خۆییه‌وه وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندیی نزیكی نێوان هه‌ردو وڵات و گه‌ل كرده‌وه و پشتیوانی سه‌ركردایه‌تیی ئێرانیشی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی دوقۆڵی دوپاتكرده‌وه، به‌ئاراسته‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی و چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


