
SNN
سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا رەخنەی لە بڕیاری وڵاتەکەی و ناتۆ گرت لە بارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان و بە بڕیارێکی هەڵە ناویبرد.
جۆرج بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا کۆتایی بە حکومڕانی تالیبان هێنرا، رایگەیاند: بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان هەڵەیە.
وتیشی: ئەو بڕیارە رێگە بۆ کوشتاری هاووڵاتیانی مەدەنی ئەفغانستان لە سەر دەستی بزوتنەوەی تالیبان خۆشدەکات.
بوش ئاماژەی بەوەشدا، ژنان و کچانی ئەفغانستان لە ئەنجامی کشانەوەی هێزە بیانیەکان زیانی زۆر گەورەیان بەردەکەوێت.
ساڵی 2001 ئەمریکا و ناتۆ لە کاتی سەرۆکایەتی جۆرج بوشی کوڕ وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشەکانی 11ی سیپتەمبر هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بزوتنەوەی تالیبان.
دوای نزیکەی 20 ساڵ شەڕ، بڕیارە تا مانگی ئەیلول (سیپتەمبر)ی ئەمساڵ ئەمریکا و ناتۆ سەرجەم هێزەکانیان لە ئەفغانستان بکشێننەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە بزوتنەوەی تالیبان دەستی بەسەر چەندین شار و دەروازەی سنوری ئەو وڵاتەدا گرتووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کۆنتڕۆڵی 85٪ی خاکی ئەفغانستانیان بەدەستەوەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


