قوباد تاڵەبانی:دەزگا ئەمنییەكان بەرەنگاری دیاردەی دزێو و یاساشكێنیەكان ببنەوە

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەیاوەری لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی، هەریەك لە مامۆستا ئەژی ئەمین وەك سەرۆكی دەزگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وەك بەڕێوبەری دژە تَرۆر، بەڕەسمی بە بەڕێوبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ ناساندو هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێدا بۆ خواستن.
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رونیكردەوە پێویستە دەزگا ئەمنییەكان هەماهەنگی زیاتر بكەن و چاوكراوەتربن لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتیان و خۆیان بەدووربگرن لە دەستوەردانی سیاسی و پەرەی زیاتر بەتواناكانی خۆیان بدەن لەڕووی پیشەییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی تاوان و دیاردەی دزێو و یاساشكێنی لە كۆمەڵگا.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی گوێبیستی راو سەرنج و پێشنیاری بەڕێوبەرەكان بوو، گفتی ئەوەشی پێدان پاڵپشتیان دەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


