دوای سەدر، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێكی دیكە لە هەڵبژادن كشانەوە

موقتەدا سەدر
SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە پەیامێكی چاوەڕواننەكراودا موقەتدا سەر ڕابەری باڵای ڕەوتی سەدر بێبەری بوونی خۆی لە حكومەتی ئێستا و داهاتووی عێراق ڕاگەیاند و هاوكات بەشدارینەكردنەكردنیشی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان ڕاگەیاند: ڕاستەوخۆ دوای پەیامەكە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێك و كاندیدێكی دیكە كشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند و بەڕای چاودێرانیش ئەمە سەرەتایەكە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.
حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی كشانەوەی لەخۆی لە كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند، ئەوەش بە وتەی خۆی وەك گوێڕایەڵی بۆ پەیامەكەی موقەتدا سەدر كە كشانەوەی ڕەوتەكەی لە هەڵبژاردنەمانی مانگی 10ی ئەمساڵ ڕاگەیاند.
هاوكات حاكم زاملی، سەركردەی دیاری ڕەوتی سەدر لە پێگەی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، “وەك گوێڕایەڵی بۆ پەیامەكەی پێشەوا موقتەدار سەدر، كشانەوەی خۆم لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق ڕادەگەینم” هاوكات چەند كاندیدێكی دیكەی هەمان ڕەوت وەك گوێڕایەڵییەك بۆ پەیامی سەركردەكەیان كشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاندووە.
كشانەوەی كاندیدەكانی ڕەوتی سەدر لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ (موقتەدا سەدر) ڕێبەری ڕەوتی سەدر، كشانەوەی وەزیرەكانی ڕەوتەكەی لە حكومەتی عێراق راگەیاند هی ئێستا و هی حكومەتی ئایندە و ئاماژەی بە بوونی پیلانگێڕییەك لەسەر عێراق كرد، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە عێراق روودەدات پیلانێكە بۆ رەزیلكردنی عێراقییەكان.
بە بۆچوونی چاودێرانی سیاسی كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەكان پەیامێكی ڕوونە كە هەڵبژاردنەكانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیاندا بەڕیوەناچن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


