
SNN
راوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری عێراق رايگەياند: “هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دوادەخرێت، بەشداری نەکردنی ئەیاد عەلاوی و راگەیاندنی پاشەکشەی سەدریەکان لەهەڵبژاردن و لەحکومەتیش ئاماژەن بۆ ئەوە”.
سالار مەحمود راوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری عێراق لە پۆستێکيدا راەگەياندووە: “عیراق بەرەو تونێلێکی تاریک دەڕوات ئەوسەری تونێلیش دیار نیيە، ئاماژەکان وا دەردەخەن دۆخی عیراق تەحەمولی ئەو هەموو کێشانە ناکەن، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەگەرێکی بەهێزە. چونکە هەڵبژاردن زەمینەیەکی رەخساوی پێویستە ئەو زەمینەیە رۆژ لەدوای رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “بەتایبەتیش بەشداری نەکردنی ئەیاد عەلاوی و راگەیاندنی پاشەکشەی سەدریەکان لەهەڵبژاردن و لەحکومەتیش ئاماژەن، پارێزگای ناسریە وەک ناوەندێکی روناکبیری لە مێژووی عیراقدا رۆڵی گەورەی هەبووە لە وەرچەرخان و گۆڕانە سیاسیەکان، لەدەستپێکی خۆپیشاندانەکانی پێرارەوە تا ئێستا ئەو شارە ئەکوڵێ و ناگیرسێتەوە، بە پێچەوانەی هەموو پارێزگاکانی تری باشوور، پێ ئەچێ ئاگری ئەو پارێزگایە جارێکی تر هەموو پارێزگاکانی تر بگرێتەوە، بەتایبەتی دوای گوتاری کشانەوەی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردن و بوونی ململانێی توند لەنێوان پارێزگاری ناسریەو خودی سەدریەکان”.
سالار مەحمود دەشڵێت “هەر چەندە موقتەدا سەدر هەر دە رۆژ جارێک میزاجێکی جیاوازی خیتابی هەیە و دوور نیە هەفتەی داهاتوو شتێکی پێچەوانە بڵێت، سەدریەکان بەهۆی ئەوەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کارەبا لەلای ئەوان بووە زۆر سەرکۆنە دەکرێن دوای ئیستقالە کردنیشیان بەهۆی سوتانی خەستەخانەکان لەبەغداو ناسریەو مردنی سەدان هاووڵاتی”.
وتيشی “بەشدارینەکردنی ئەیاد عەلاوی لەهەڵبژاردن و سەدریەکانیش وا دەکەن لایەنی تریش هەمان هەڵوێست رابگەیەنن، خۆ رێکخستنەوە و جوڵەی گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی حکومەت و تێکچوونی تەواوەتی ئاوازی سیاسی ناوماڵی شیعە ئاماژەن، کەدۆخی عیراق لە بارێکی دژواری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوتۆدایە ئاسۆی ئارامی تیا بەدی ناکرێت”.
باسی لەوەشکردووە: “حکومەت و پەرلەمانی عیراقیش نەیانتوانی لە کێشەکانی خەڵک کەم بکەنەوە و رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە و پرۆژەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بکەن بەیاسا، عێراق هاوینێکی سەختی پڕ لە رووداوی چاوەڕوان نەکراو بەڕێدەکات و هەرێمی کوردستانیش سەرباری کێشەکانی خۆی بەدەر نابێ لەکاریگەریەکانی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی عێراق”.
ئەمڕۆ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رايگەياند: “لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەشداری ناکەن و لە حکومەتيش دەکشێنەوە، ئەويس بەهۆی ئەو گەندەڵيانەی لەناو دەسەڵاتدا هەيە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


