
SNN
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کە کۆرۆنای گۆڕاوی مەترسیداری جۆری دەلتا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند: کە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین، ڤاکسین وەربگرن چونکە دۆخەکە لە مترسیدایەو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو رۆژانە لە زیادبووندایە و دەبێت هاووڵاتی جەخت لە رێکارەکانی خۆپارێزی بکەنەوە.
وتیشی” تا ئێستا %5ی هاووڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، وە بنکەی تایبەتیمان بۆ دەستنیشانکردنی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا داناوە، یەکێک لە سیفاتەکانی ئەم ڤایرۆسە نوێیە ئەوە زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە، بۆیە گەر شوێنێک زۆر پێویست نەبوو با هاووڵاتیان سەردانی نەکەن و لە رۆژانی جەژندا بە هیچ جۆرێک قەرەباڵغی نەکەن.
دەشڵیت: بە فەرمی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە پێوستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و بەستنی ماسک بکەنە مەرجی سەرەکی و چاودێری ئەو کەسانەش بکرێت ماسک نابەست، هەروەها لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا بە خۆشحاڵییەوە هاووڵتیان باشتیر بەرەو رووی ڤاکسین دێن و خۆیان دەکووتن، هەرێمی کوردستان لە %9ی هاووڵاتیان خۆیان کوتاوە و ئەو گروپەشن کە ئێمە مەبەستمانە خۆیان بکوتن، کە کەسانی بە ساڵاچوو و لەگەڵ ئەوانەی نەخۆخشی درێژخایەنیان هەیە.
سەبارەت بە رۆژانی پشوو، تەواوی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە بواری خۆ پارێزی و چارەسەر تەرخانکراوە، هاوشێوەی هەموو رۆژانی ئاسایی بەرێوەدەچێت، هیوادارین کە هاووڵاتیان بەهیچ جۆرێک ئاژەڵی سەربراوی سەر شەقامەکان نەکڕن، چونکە نەخۆشی ترسناکی پێوەیە، بەڵکو تەنیا گۆشت لە سەربرخانە فەرمییەکان بکڕن لە لەژێر چاودێری تەندوستیدان.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



