لە هەڵەبجە نەخۆشخانە چیتر توانای وەرگرتنی تووشبووی کۆرۆنای نەماوە

کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا كە تایبەتە بە توشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا، لە ئێستادا توانای وەرگرتنی هیچ نەخۆشێكمان لە ژووری چاودێری چڕ نەماوە و سەرجەم ئەو نەخۆشانەشی كە وەرگیراون پێویستیان بە ئۆكسجینە، هۆشداریش دەدات لە توشبوونی زیاتر بە كۆرۆنا.
شوان عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا، بە SNNی راگیاند: لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی زۆر داوا لە هاووڵاتیان دەكەین پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی ببن بۆ ئەوەی بەدوور بن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست گوێمان لێنەگیراوە، هەر ئەمە وایكردووە كە جارێكی دیكە نەخۆشخانەی وەفا پڕببێتەوە لە تووشبووانی كۆرۆنا و لە ئێستادا هۆڵی چاودێری چڕ توانای وەرگرتنی هیچ نەخۆشێكی نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نەخۆشخانەی وەفا تەنها سێ ئامێری هەناسەدانی دەستكرمان هەیە هەرسێ ئامێرەكە لەسەر تووشبووانی كۆرۆنادان، هاوكات چەند نەخۆشێكی دیكەشمان هەن پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستكردە بەڵام بەناچاری تەنها لەژێر ئۆكسجیندان و ئامێرمان نییە بۆیان دابین بكەین، ئەوە سەرەڕای ئەوەی سەرجەم نەخۆشەكانی دیكەش کە لەژێر ئۆكسجیندان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی پشووی جەژنی قوربان و دروستبوونی تێكەڵاوی زیاتر پێشبینی دەكەین تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و شارەكانی دیكەی هەرێم ڕوو لە زیادبوون بكات بەجۆرێك كە لە توانا و كۆنترۆڵی ئێمەدا دەربچێت، بۆیە باشترین چارەسەر خۆپارێزییە و ڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان.
بەگوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت تووشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە سێ هەزار و 823 كەس تووشبوون، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 636 كەس چاكبوونەتەوە، 36 كەس لەژێر چاودێریدان و 151 كەسیش گیانی لەدەستداوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



