کەسێک بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ سووتاندنی نەخۆشخانەیەک لە نەجەف دەستگیرکرا

SNN
تەندروستیی نەجەف ئاشکرای کرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی داوە ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی قەزای کوفە بەربدات.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی نەجەف، هێزەکانی ناو نەخۆشخانەی فورات لە کوفە کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە کەلوپەلی ئاگرکردنەوەی پێبووە و هەوڵیداوە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە ئاگربکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی 2005ە و بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوەی ورد رادەستی هێزە ئەمنییەکان کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 12ی ئەم مانگە ئاگرێک لە نەخۆشخانەی حسێنی فێرکاری لە پارێزگای زیقار کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەستداو بەدەیانی دیکەش برینداربوون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



