
SNN
پەرلەمانی بەلجیکا لە دانیشتنێکدا بە کۆی دەنگی بەشداربووانی دانیشتنەکە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی لە سەر دەستی داعش بە جینۆساید ناساند.
پڕۆژە بریاری بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی بەلجیکا خرایە دەنگدان و لە کۆی 150 ئەندامی پەرلەمان 139 ئەندام ئامادەی دانیشتنەکە بوون و سەرجەمیان دەنگیان پێدا.
ئەو پڕۆژە بریارە لە لایەن جۆرج داڵەمان پەرلەمانتاری دیموکرات مەسیحییەوە ئامادەکرابوو، لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا دەنگی لەسەر درابوو.
پێشتریش هەریەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا، پەرلەمانی هۆڵەندا و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە ئێزدییەکانیان بە جینۆساید ناساندبوو.
لەمانگی ئابی 2014 دا داعش پەلاماری شەنگالیدا و سەدان ئێزدی کۆمەڵکوژ کرد و زیاتر لە شەش هەزار کەسیشی رفاند، کە تائێستا نزیکەی نیوەیان چارەنووسیان نادیارە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


