بەرهەم ساڵح و بەشار ئەسەد پەیوەندی و ئاڵنگاری نێوان دوو وڵاتەکەیان تاوتوێکرد

SNN
ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەشار ئەسەد تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا و شەڕی دژ بە تیرۆریان کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆککۆمار به‌رهه‌م ساڵح، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا ئه‌نجامدا و تێیدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و سوریا، كه په‌یوه‌ندیی مێژویی و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی نزیكن، هه‌روه‌ها باس له ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان كرا، به‌تایبه‌تی شه‌ڕی دژ به تیرۆر.
له درێژه‌ی گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، جه‌ختیكرایه‌وه له‌گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و پێویستی ئه‌نجامدانی كاری پێكه‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه هاوبه‌شه‌كان، به‌تایبه‌تی تیرۆر و ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی تیرۆر كه ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌ردو وڵات و ناوچه‌كه بشێوێنن.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر له رێگه‌نه‌دان به گروپه تیرۆریستییه‌كان كرایه‌وه کە بۆشاییه ئه‌منییه‌كان بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاره تاوانكارییه‌كانیان.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش



