
شاری سلێمانی
SNN
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: كاركردن لە چەند پڕۆژەیەک لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە کە لە ماوەی رابردوودا راگیرابوون، ئەمەش دوای ئەوەی کە بودجەیان بۆ تەرخانکراوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئهمڕۆ پێنجشهممه بڵاویکردەوە:” کارکردن لە چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، لەوانەش خزمەتگوزاری دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆلانەكانی بەكرەجۆی كۆن و كۆسەی بان، هەروەها خزمەتگوزاری ئاوەڕۆ بۆ جیاكراوەكانی 57، 58، 59و 60، هەروەها قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دروستكردنی شۆستە بۆ بەشێك لە گەڕەكی ئاشتی 106 جێبەجێ دەکرێت “.
دهشڵێت:” یەکێکی دیکە لەو پڕۆژانەی دەست بە کارەکانی دەکرێتەوە تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتی شەقامی سەرەكی نێوان جیاكراوەكانی 37 و 119 كەڵەكنە ”
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە “هیواخوازین لهگهل باشبوونى بارى داراییى حکوومهت ئاوڕى زیاتر و باشتر له پارێزگای سلێمانى بدرێتهوه و ههموو ئهو پرۆژانه که له بهرژهوهندیى هاووڵاتییاندان به ئهنجامى بگهیهنین”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



