ئاژانسی سانا: هێزەکانی ئەمریکا نەوتی حەسەکە بۆ خۆیان دەگوازنەوە

یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوا
SNN
ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردووەتەوە، هیزەکانی ئەمریکا بە تەنکەر نەوتی کێڵگەکانی حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتە، دەگوازنەوە و تەنکەرەکانیش بە خاکی عێراقدا تێپەڕدەبن.
سانا لە زاری چەند سەرچاوەیەک لە ناحیەی تل کۆچەر-ی سەر بە حەسەکە، ئەوەی ئاشکراکردووە کە 44 ئۆتۆمبێل و تانکەر کە نەوتی سوریایان هەڵگرتووە لە بنکەی سەربازی خەراج جەیل لە ناوچەی مەلیکیە سنووری سوریایان تێپەڕاندووە بەرەو خاکی عێراق رۆیشتوون.
ئەمە لەکاتێکدایە هێزەکانی ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە جێگیرکران بە بیانووی پاراستنی ئەو کێڵگە نەوتییانە لەدەست ملیشیاکانی نزیک لە ئێران و داعش، بەڵام لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئیدارەی بایدن رایگەیاند ئەرکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئەو کێڵگە نەوتییانە هەڵدەوەشێننەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


