مەزڵوم کۆبانێ بە چەند وێنەیەک بانگەشەکانی تورکیا لە باری گۆڕی بەکۆمەڵ لە عەفرین رەتدەکاتەوە

مەزڵوم عەبدی
SNN
دوای ئەوەی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە عەفرین دۆزیوەتەوە کە گۆری ئەو کەسانەیە کە لە لایەن شەڕڤانانەوە کوژراون، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە چەند وێنەیەک ئەو بانگەشانەی رەتکردەوە.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند: تورکیا رای گشتیی چەواشەکردووە و راستیەکانی ئاوەژوو کردووە و جەختی کردەوە، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە گۆڕی ئەو شەهیدانەی عەفرینن لە بەرامبەر هێرشەی تورکیا و گروپە توندڕەوەکان بەرگرییان لە شارەکەیان کردووە لە ساڵی 2018دا.
مەزڵوم کۆبانێ داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، لەپێناو پاراستنی عەفرین و دانیشتوانەکەی هەڵوێست بنوێنێت و کردەوەکانی تورکیا لەو شارە بە تاوانی جەنگ بناسێنێت.
ساڵی 2018 تورکیا و گروپە هاوپەیمانە سورییەکانی هێرشیان کردە سەر عەفرین و پاش شەڕێکی سەخت دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت و تائێستا چەندین راپۆرتی نێودەوڵەتی لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەوڵەکانی تورکیا بۆ گۆرینی دیموگرافیای ئەو شارە بڵاوکراونەتەوە.



More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


