
لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە پشت بەستن بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای چاكسازی لە بواری ڕێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی، حكومەتی هەرێم بەفەرمی ژمارەی ئەو پاسەوانانەی بڵاوكردەوە كە بۆ وەزیر و پەرلەمانتارو بەرپرسانی ئەمنی دیاریكراوە، زۆرترین پاسەوان بۆ وەزیرە كە 10 پاسەوانە و بۆ هەر پەرلەمانتارێكیش سێ پاسەوان دیاركراوە،پەرلەمانتارێكیش دەڵێت” ئەمە چاكسازی نییە و ڕازیكردنی دڵی چەند كەسێكە”.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی كە لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە و تایبەت بە ژمارەی پاسەوانەكان وێنەیەكی لای SNN ەوە ئەوە خراوەتەڕوو، بۆ هەروەزیرێك لە ماوەی خزمەتكردن 10 پاسەوان و ساڵیكیش لە خانەنشین بوونی دوو پاسەوانی بۆ دادەنرێت، هاوكات بۆ هەر بریكارێكی وەزیر پینج پاسەوان و لەدوای ساڵێك لە خانەنشین بوونیشی پاسەوانێكی بۆ دادەنرێت، هەروەها بۆ هەر پەرلەمانتارێك سێ پاسەوان لەكاتی خزمەت و یەك پاسەوان لەدوای خانەنشین بوون بۆیان دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەر پارێزگارێك هەشت پاسەوانی دەبێت و لەدوای خانەنشین بوونیشی دوو پاسەوانی بۆ دادەنرێت بۆ ماوەی ساڵێک.
هەر بە گوێرەی خشتەكەی پاسەوانی، بۆ هەریەكە لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، سەرۆكی دادگا شارستانیەكان، سەرۆكی داواكاری گشتی، بەڕێوەبەرەگشتییەكانی وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگە و جێگری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە، سێ پاسەوانیان بۆ دانراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەریەكە لە جێگری پارێزگار، قایمقام بەڕێوەبەری ناحییە ەندامی داواكاری گشتی یەكی دوو پاسەوانیان بۆ دانراوە و پشكنەری كارگێڕی لە وەزارەتی ناوخۆش پاسەوانێكی بۆ دانراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشێكی پاسەوانەكان تایبەت بە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازین، كە بۆ فەریق ئەول چوار پاسەوان فەریق سێ پاسەوان ولیوا دوو پاسەوان و عەمید و عەقید یەكی پاسەوانێكیان بۆ دانراوە.
باڵامبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: لە یاسای چاكسازی كە حكومەتی هەرێم دایناوە لە بری ئەوەی چاكسازی بكات لە بواری پاسەوانی، هەستاون ژمارەی پاسەوانی وەزیرەكانیان لە شەش پاسەوانەوە بۆ 10 پاسەوان زیاد كردووە هاوكات ژمارەی پاسەوانی بریكاری وەزیریان بۆ پێنج پاسەوان زیادكردووە دامەزراندنیشیان بەشێوەی هەمیشەییە، بەڵام پەرلەمانتارێك سێ پاسەوانی بۆ دانراوە هاوكات مووچەی پاسەوانی پەرلەمانتاران لە دوای شەش مانگ مووچەیان بۆ خەرجكراوە بەڵام پاسەوانی وەزیرەكان لە یەكەم ڕۆژەوە مووچەیان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بەناوی ڕێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی لە یاسای چاكسازیدا ئاماژەی پێكراوە بەهیچ جۆرێك ناچێتە بواری چاكسازییەوە، چونكە جگە لە بەهێزكردنی دەستەڵاتی هەندێك بەرپرسی حزبی و ڕازیكردنی ژمارەیەك كادیری حزبی هیچی دیكە نییە، چونكە ئەگەر ڕازیكردنی دڵی كادیرە حزبییەكان نەبێت وەزیرێك لە سلكی مەدەنی كاردەكات 10 پاسەوانی بۆچییە، یان پارێزگارێك كە دەبێت بەردەوام لەناو خەڵكدا بێت هەشت پاسەوانی بۆ چی بۆدانراوە، بۆیە ئەمە ناكریت ناو بنرێت چاكسازی ئەگەر حكومەت بەڕاست دەیەوێت چاكسازی بكات با ژمارەی پاسەوانی وەزیرەكانی كەمبكردایەتەوە نەك زیادیان بكات.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


