
موستەفا کازمی
SNN
دوای تێپەربوونی زیاتر لە ساڵێک بە سەر کوژرانی هیشام هاشمی شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی لە بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بکوژانی ناوبراویان دەستگیر کردووە.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: “بەڵێنی خۆمان بردوەتەسەر و بکوژانی هیشام هاشمیمان دەستگیرکردووە، پێشتریش گروپەكانی مەرگ و بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان ڕووبەڕووی دادگا كردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیركرد”.
لە کۆتاییشدا سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کردوە: “ڕەخنەگرتن مافی هەمووانە، بەڵام ئێمە بۆ ڕیكلام و موزایەدە كارناكەین، بەپێی توانا ماف دەچەسپێنین و خزمەت دەكەین”.
6ی تەمموزی ساڵی رابردو هیشام هاشمی چاودێری دۆخی سیاسی و ئهمنی عێراق لە بەردەم ماڵەکەیدا لە ناوچەی زەیونە لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراو و کوژرا.
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش



