ناسنامەی بکوژی هیشام هاشمی ئاشکرا کرا

0
781

SNN

ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی هیشام هاشمی شرۆڤەکاری ستراتیژی و ئەمنی ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسەکە، ئەحمەد کینانی لەدایکبووی 1985 بە تۆمەتی کوشتنی هیشام هاشمی دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتبارەکە لە ساڵی 2007ەوە لە وەزارەتی ناوخۆ دامەزراوە و پلەکەی مولازمە و باسی لەوەشکردوە، کە ئەندامی “گروپە لەیاسا دەرچووەکان”ە.

لەلایەکی ترەوە بە پێی چەند سەرچاوەیەک و بە گوێرەی دانپیانانی کینانی، “ئێوارەی رۆژی شەشی تەموزی ساڵی رابردوو بکوژانی هیشام هاشمی بە ئۆتۆمبێلێک و دوو ماتۆرسکیلەوە لە سەر شەقامی ماڵی ئەو شرۆڤەکارە چاوەڕێیان کردووە و لەگەڵ گەڕانەوەی هاشمی بۆ ماڵەکەی بە دەمانچە تەقەیان لێکردووە”.

بڵاوکردنەوەی ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی هیشام هاشمی دوای ئەوە دێت، کە مستەفا کازمی لە تویتێکدا هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژانی ئەو شرۆڤەکارەی بڵاوکردبوەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this