
سێرگی لاڤرۆڤ
SNN
وەزیری دەرەوەی رووسیا پێیوایە ئەمریکا شکستیهێناوە لە ئەرکەکانی لە ئەفغانستان و باس لەوەشدەکات، پێگەی قاعیدە و داعش لەو وڵاتە بەهێز بووە و هێزەکانی حکومەتی کابولیش سەرباری ئەوەی چەند هێندەی چەکدارانی تالیبانن، بەڵام دەستەوەستانن بەرامبەریان.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە ئاماژەدان بە لێدوانێکی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە وتبووی ئەرکەکانیان لە ئەفغانستان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە رایگەیاند: “بێگومان، بایدن ھەوڵیدا دۆخەکە بە رەنگە ئەرێنییەکانەوە پێشکەش بکات، بەڵام ھەموو کەس دەزانێت کە ئەرکەکەیان شکستیخواردووە. دەبێت ئەمریکا بە ئاشکرا ئەمە قبوڵ بکات”.
لاڤرۆڤ وتیشی: رێکخراوەکانی داعش و قاعیدە پێگەیان لە ئەفغانستان بەھێزتربووە و بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەر لە وڵاتەکەدا گەیشتووەتە ئاستێكی پێوانەیی.
هەر لەو بارەوە روونی کردەوە: “لە ئێستادا، 90٪ی تەواوی ماددە ھۆشبەرەکانی جیھان لە ئەفغانستان بەرھەمدەھێندرێت لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەمەشدا ھیچ شتێک ناکرێت”.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، باسی لە بابەتی پێکھێنانی ھێزی ئەمنیی سەر بە سوپای ئەفغانستان کرد و رایگەیاند: “بە پێی ئامارەکان، 300 ھەزار سەرباز لە خزمەتی ئیدارەی ئەفغانستاندايە. ژمارەی تاڵیبان سێ بۆ چوار ھێندە کەمترە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەنجامەکان دەبینین”، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بە پێشڕەوییەکانی تالیبان و دەستبەسەرداگرتنی رووبەرێکی فراوان لە لایەن ئەو بزوتنەوەیەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، جەختی لەوە کردەوە کە نایانەوێت ئەفغانستان بگاتە ئاستی ئاژاوە و ئەوەی خستەڕوو کە دەیانەوێت خەڵکی ئەفغانستان بەشێوەیەکی ئاشتی و سەقامگیری بژین.
More News
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش



