وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: رێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی دەگرینەبەر

0
1084

SNN

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری زیاتر دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوی شەپۆڵێکی نوێ و هەڵکشانێکی بەرزی تەشەنەکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشی کۆڕۆنا و پڕۆسەی ڤاکسین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری، بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بڕی زیاتر لە کەلوپەلی خۆپارێزی کەسیی و پاکژکەرەوە دابین دەکات و چاودێری لە خاڵە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان بە مەبەستی رێگری لە هاتنە ناوەوەی زنجیرە نوێکانی کۆرۆنا زیاتر دەکرێت.

هەر وەک ئاماژە بەوەشدراوە، هەڵمەتەکانی وشیارکردنەوەی هاووڵاتیان فراوانتر دەکرێن و لە پێناو زووتر ناسینەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون و دەستنیشانکردنی زنجیرە نوێکانی کۆرۆنا، توانای ناوەندە تەندروستییەکان بەهێزتر دەکرێت.

هەر بە گوێرەی بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی، سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە پزیشکی منداڵان، ژنان، نەشتەرگەری، شکان و پێست ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی بەشداربن لە هەموو بەشەکان و بۆ چاودێری نەخۆشە سوکەکان، هەر وەها پزشکان هەناو و هەناسەش ئامادەبکرێن بۆ ئەوەی وەک پزیشکی چاودێری چڕ خزمەت بکەن”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this